کارەبای عێراق لەسەر “فرۆشتنی دوو وێستگە بە کۆمپانیای کار” روونکردنەوە دەدات

0
267

SNN

دوای ئەوەی لە میدیا عێراقییەکانەوە دەنگۆی فرۆشتنی دوو وێستگەی کارەبا لە رومێلە و بەسڕە بە کۆمپانیای کار بڵاوکرایەوە، وەزارەتی کارەبای عێراق ئەو دەنگۆیەی رەتکردەوە، لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت وەزیری کارەبایان لەسەر ئەو بابەتە بانگهێشتکردووە.

وەزارەتی کارەبای عێراق ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت: ئەوان هیچ وێستگەیەکیان بە هیچ کۆمپانیایەک نەفرۆشتووە و ناشیفرۆشن، بڕیاربووە لە ساڵی 2014دا کۆمپانیای کار وەبەرهێنان بۆ سێ هەزار مێگاوات کارەبا لەو وێستگانەدا بکات بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و ئێستاش هەمان پرسە زیندوکراوەتەوە.

هەر لە کاردانەوەی ئەوەدا بەهادین نوری ئەندامی لیژنەی وزە و نەوت لە پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە: پێشنیازی فرۆشتنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی رومێلە و شەتی بەسرە بە کۆمپانیای کار کارێکی نادروستە، بۆ ئەو مەبەستەش بانگهێشتی وەزیری کارەبا دەکەن و کۆنفرانسێکی هەواڵی لەگەڵدا سازدەکەن.

راشیگەیاند: حکومەت ناچارنییە ئەم وێستگانە بفرۆشێت، بەڵکو لە توانایدا هەیە چاکیان بکاتەوە لە چوارچێوەی سیستمی نیشتیمانی وزەی کارەبادا.

پێشتر و بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک، کە رێککەوتی 12ی کانوونی دووەم بەسەرەوەیە، پێشنیازکراوە هەردوو وێستگەی کارەبایی رومێلە و شەتی بەسرە لە پارێزگای بەسرە خاوەندارێتییەکانیان بخرێنە سەر کۆمپانیای کار، پاش ئەوەی لەلایەن کۆمپانیا جیهانیەکانەوە بەهاکانیان دەخەمڵێندرێن و لەبەرامبەردا کۆمپانیاکە بە بەهای هەردوو وێستگەکە وێستەگەیەکی نوێی بەرهەمهێنانی کارەبا دروست بکات لە هەر شوێنێک وەزارەتی کارەبا داوای بکات.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this