ژنە شاجوانێکی لوبنان بە خنکاویی لەماڵەکەی خۆی دۆزرایەوە

0
354

SNN

ژنە شاجوانی لوبنانی (زینە کنجۆ) ئەمڕۆ یەکشەممە بە خنکێنراویی لەناو ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە لە ناوچەی عەین مەریسە لە لوبنان.

دەوترێت زینە لەسەر دەستی هاوسەرەکەی کوژراوە کە بەهۆی لێدانیەوە بەردەوام سکاڵای لەسەر تۆمار کردووە پێشتر، پاشئەوەی هاوسەرەکەی پێیدەزانێت، دەیخنکێنێت.

محەمەد باوکی زینە دەڵێت هاوسەرەکەی زینە کە ناوی ئیبراهیمە، بە فێڵ بانگی کردووە بۆ ماڵەوە و دواتر بووەتە دەنگە دەنگیان و کاتژمێر 4:30 خولەکی ئەم بەیانییە خنکانوێتی.

وتیشی: “هاوسەرەکەی کچەکەم مۆبایلی خۆی و زینەی بردووە و هەڵاتووە بۆ شوێنێکی نادیار”.

زینە پێشتر لە فەیسبوکی خۆی پۆستێکی کردووە و بە شان و باڵی هاوسەرەکەیدا هەڵداوە و نووسیوێتی “کاتێک خوای گەورە لەسەروو ئەوەی شایەنتە پێتدەبەخشێت جوانترین و پاکترین پیاو”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this