زاواکەی ترەمپ پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ

0
128

SNN

بەهۆی رۆڵیان لە ئاساییکردنەوەی دۆخی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیلدا، هەریەک لە جارید کۆشنەر راوێژکاری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و ئابی بیرکۆڤیچ-ی جێگری پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ لە بواری ئاشتیدا.

ئالان دیرشۆفیتز پارێزەری ئەمریکی و لایەنگری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کۆشنێری کاندید کردووە لەبەرئەوەی مامۆستای زانکۆی هارڤاردە و رێگەپێدراوە بۆ پاڵاوتنی کەسەکان بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.

لە بەیانامەیەکدا جارید کۆشنەر کە لەهەمانکاتدا زاوای ترەمپە و هاوسەری ئیڤانکای کچێتی، رایگەیاندووە کە “من سەربەرزم بە پاڵاوتنم بۆ ئەم خەڵاتە گەورەیە”.

رۆژی 10-12-2020، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، مەغریب و ئیسرائیل ”رێککەوتنێکی مێژوویی“یان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان کردووە و بەهۆیەوە ئەمریکا دان بەوەدا دەنێت، کە بیابانی رۆژئاوا بەشێکە لە خاکی مەغریب.

تا ئێستا جگە لە مەغریب، پێنج وڵاتی دیکەی عەرەبی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردووەتەوە، کە وڵاتەکان بریتین لە میسر، ئوردن، ئیمارات، بەحرێن و سودان.

ڕۆژی 31ی مانگی ئابی ساڵی ڕابردووش کۆشنەر سەرۆکایەتی ئەو وەفدە هاوبەشەی ئیسرائیل و ئەمریکای کرد، کە بۆ یەکەمجار بە گەشتێکی ئاسمانی راستەوخۆ لە تەلەئەبیبەوە چوونە ئەبوزەبی.

جارید کوری کۆشنەر لە 10ی کانونی دووەمی ساڵی 1981 لە خێزانێکی جولەکە لە ویلایەتی نیوجێرسی لە دایک بووە، خێزانەکەی لە ڕووی سیاسییەوە سەر بە حزبی دیموکراتەکان بوون و پەیوەندییەکی پتەویان هەیە لەگەڵ لێپرسراوە سیاسییەکانی ئیسرائیل و لیژنەی ئەمریکا بۆ کاروباری گشتی ئیسرائیل ناسراو بە ئایپاک.

ڕەچەڵەکی جارید دەگەڕێتەوە بۆ خێزانێکی جولەکە کە لەجینۆسایدەکەی ئەڵمانیای نازی ڕزگاریان بووە بە تایبەت باپیری.

کۆشنەر لە ساڵی 2009 هاوسەرگیری لەگەڵ ئیڤانکا ترەمپ کچی سەرۆکی ئەمریکا کردووە، دوای ئەوەی کچەکەی ترەمپ ئاینی جولەکەی وەرگرتووە، ئەوەش ئاماژەیەکی بەهێزە بۆ پابەندبوونی هاوسەرەکەی بە ئاینی جولەکەوە، لە ئێستادا خاوەنی سێ منداڵن.
خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەیەکی تایبەتی جولەکە لە نیوجێرسی تەواو کردووە، سەرباری ئەوەی ئاستی خوێندنی باش نەبووە، بەڵام دواتر پەیوەندی کردووە بە زانکۆکی هارڤاردەوە، دامیال گوڵدن لە بەدواداچونێک لەسەر ئەو بابەتە لە ڕۆژنامەی “پرۆپۆپلکا”ی ناوخۆییدا ئاماژەی بەوەکردووە، باوکی کۆشنێر لە ساڵی 1998 بڕی 2 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری پێشکەشی زانکۆکە کردووە، ئەوەش بووەتە هاوکار و پاڵپشتێک بۆ ئەوەی لە زانکۆی ناوبراو وەربگیرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this