بەفەرمی کاتی دەستپێکردنەوەی خولی ئیتاڵیا دیاری کرا

0
828
سیرا ئای

SNN Sport

ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمی کاتی دەستپێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا دیاری کراو بڕیارە لە مانگی حوزەیران خولەکە بگەڕێتەوە.

 

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان رابیتەی خولی ئیتاڵیا و یانەکان، لەسەر ئەوە رێککەوتن 13-14ی مانگی حوزەیرانی داهاتوو، خولی یانەکانی ئیتاڵیا سیرا ئای دەستپێبکاتەوە، بەڵام بەو مەرجەی  حکومەتی ئیتاڵیا گڵۆپی سەوز بۆ دەستپێکردنەوەی خولەکە هەڵبکات.

 

خولی ئیتاڵیا ماوەی 2 مانگە بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە راگیراوە،پێش 2 رۆژ حکومەتی ئیتاڵیا بە یانەکانی راگەیاندبوو لە 18ی ئایار مەشق و راهێنانی بە کۆمەڵ بکەنەوەو لە ئێستا یانەکان بە جیا راهێنان ئەنجام دەدەن.

 

خولی ئیتاڵیا 12 هەفتەی لێ ماوە لەگەڵ 4 یاری دواخراو، یانەی یۆڤانتۆس بە کۆکردنەوەی 63 خاڵ لە پلەی یەکەم دەبینرێت.

 

ئیتاڵیا یەکێک بوو لە وڵاتانەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە توندی لێیداو بەوهۆیەوە زیاتر لە 20000 هەزار کەسی کوشت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this