قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نوری مالیکی کۆبووەوە

0
338

SNN

كۆبوونە‌وە‌كان و گفتوگۆكانی وە‌فدی حكومە‌تی ھە‌رێم لە‌ بە‌غدا لە‌گە‌ڵ لیژنە‌ی دارایی و لایە‌نە‌ سیاسییە‌كان بە‌ردە‌وامن و لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ شاندەکە لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا كۆبوویەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN، وەفدەکە لەگەڵ مالیکی دوا پێشهاتەكانی گفتوگۆی هەولێر و بەغدایان لەبارەی بودجەی 2021 ی عێراق تاوتوێ كرد.

نوری مالیكی پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ هەوڵەكانی گەیشتن بەڕێككەوتن لەلایەن وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان. هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر پێویستی چارەسەركردنی پرسی بودجە لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندی هەموولایەن و پێكهاتەكانی عێراق.

سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکان، سە‌میر ھە‌ورامی وتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران بە‌ SNN ی رایگە‌یاند: گفتوگۆكان بە‌ردوامن لە‌بارە‌ی‌ پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی 2021 لە‌پێناو گە‌یشتن بە‌رێككە‌وتن لە‌بە‌رژە‌وە‌ندی ھە‌ردوولا بە‌ زامنكردنی شایستە‌ داراییە‌كان.

وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆك وە‌زیران ئە‌وە‌شی وت كە‌ وە‌فدی ھە‌رێم پاش خستنە‌ رووی ھە‌موو داتا و زانیارییە‌كان لە‌سە‌ر داھاتی نە‌وتی و نا نە‌وتی و خە‌رجییە‌كان بە‌ گشتی، ئامادە‌یی دە‌ربڕیووە‌ بۆ رێككە‌وتن.

سە‌میر ھە‌ورامی ئە‌وە‌شی روونكردە‌وە‌ كە‌ تێپە‌ڕاندنی پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ پێویستی بە‌ ڕێككە‌و‌تنی سیاسیش ھە‌یە‌، بۆیە‌ كۆبوونە‌وە‌كانی وفدی ھە‌رێم لە‌گە‌ڵ لایە‌نە‌ سیاسییە‌كان بە‌ردە‌وامییان دە‌بێت بە‌ مە‌بە‌ستی روونكردنە‌وە‌ی راستییە‌كان بۆ ھە‌موولایە‌نە‌كان.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this