
ساتی رووداوەکە
SNN
رۆژنامەی نیویۆڕک تایمز بڵاویکردووەتەوە کە پۆلیسی شاری رۆچستەر لە ویلایەتی نیویۆرک سپرای بیبەریان دژی کچێکی تەمەن 9 ساڵان بەکارهێناوە.
وردەکاریی رووداوەکە بەجۆرێک بووە کە پۆلیس چووەتە سەر کێشەیەکی خێزانیی، پاش گەیشتنیان کیژێکی تەمەن 9 ساڵ هەڕەشەی کوشتنی خۆی و دایکیشی کردووە.
ئەندرێ ئاندرسن بەڕێوەبەری پۆلیسی رۆچستەر دەڵێت: “کچەکە لاساریی کردووە و کارمەندێکمانی داوەتە بەر شەق، ئامادە نەبووە سواری ئۆتۆمبێلی پۆلیس ببێت، بۆیە بۆ ناچارکردنی بە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە هەوڵدراوە هێور بکرێتەوە”.
رووداوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی هەبووە و خەڵک پێی ناخۆشە کە پۆلیس وا مامەڵە لەگەڵ منداڵێکی 9 ساڵان دەکات.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا پۆلیسەکان هەوڵدەدەن ئەو کچە خاو بکەنەوە، بەڵام لاساریی دەکات و دواتر بە سپرای بیبەری توون خامۆشی دەکەن تا ئاسایی ببێتەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
داعش له سێ ڕفێندراو یهكێكیان ئازاد دهكات
2020-09-19
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17