وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی ڕابردووی ئاشکرا دەکات

0
356

SNN

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی نەوتی هەناردەكراو و داهاتەكەی لە مانگی ڕابردوو ئاشكرا دەكات و ئاماژە بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش دەكات بەراورد بە مانگی ڕابردوو.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە، بەپێی داتاكانی هەناردەی نەوت، كە لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە پێیان دراوە، لە مانگی كانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوو بڕی 88 ملیۆن و 922 هەزار و 697 بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كراوە، كۆی داهاتی بەدەستهاتوو دەكاتە 4 ملیار و 739 ملیۆن و 82 هەزار دۆلار، بەراورد بە مانگی پێشوتر زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلار زیادی كردووە.

وەزارەتی نەوتی عیراق دەڵێت: بەبۆنەی بەرزبوونەوەی بەهای نەوت لە بازاڕی جیهانیدا هەر بەرمیلێك نەوت بە بڕی 53 دۆلار و 29 سەنت فرۆشراوە، ئەمەش بەراورد بە مانگی ڕابردوو كە نرخی بەرمیلێك 48 دۆلار و 13 سەنت بوو، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بنیوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this