بەهۆی دابینکردنی سوتەمەنییەوە گرفتی کارەبا لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق چارەسەر دەبێت

وێستگەی کارەبا
SNN
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: سووتەمەنی پێویسیتیان بۆ وێستگەكانی كارەبان دابینكردووە، لە داهاتوویەكی نزیكدا، كێشەی كەمی كارەبا لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق، چارەسەر دەكرێت.
حامید یونس بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: وەزارتەكەی لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ وەزارەتی كارەبا، بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی وزە، بۆئەو مەبەستەش سووتەمەنی پێویست بۆ وێستگەكانی كارەبا، دابینكراوە.
بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد: بەمەبەستی جێبەجێكردنی داواكارییەكانی وەزارەتی كارەبا لیژنەیەكی هاوبەش پێكهێنراوە، بەتایبەت ناردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەكانی كارەبا، بۆئەوەی لە داهاتوویەكی نزیكدا، كێشەی كەمی كارەبا لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق، چارەسەر بكرێت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
هێزێکی زۆری سوپای عێراق گەیشتە کەرکوک
2020-05-26
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17