“مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی 120 هه‌زار ئاوارەی‌ سووری هه‌یه”

0
157

SNN‌

ژیانی 120 هه‌زار ئاواره‌ له‌ كه‌مپه‌كانی باكووری سووریا خراپه‌ و ئه‌وان به‌ هۆی سه‌رما و باران و ره‌شه‌باوه‌ شه‌ڕی مانه‌وه‌ له‌ ژیان ده‌كه‌ن و زیانی زۆر به‌ر خێوه‌ته‌كانیان كه‌وتووه‌.

نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی رایگەیاند:، كارمه‌ندانی ده‌زگا فریاگوزارییه‌كان به‌ درێژایی رۆژ كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن رێگه‌كان بكه‌نه‌وه‌ و كۆمه‌ك بگه‌یه‌ننه‌ لێقه‌وماوان، ره‌شه‌با و باران (21) هه‌زار و (700) خێوه‌تی وێران كردووه‌ و ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ (300) ناوچه‌ بێ شوێن ماونه‌ته‌وه‌ و منداڵێكیش گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و لانیكه‌م سێی دیكه‌ بریندار بوون، منداڵان، ژنانی دووگیان، به‌ساڵاچووه‌كان زۆرترین مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان درووست بووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، له‌ كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، شه‌ڕ و ململانێ چه‌كدارییه‌كانی ئیدلب، (235) هه‌زار هاووڵاتی ناچار كرد ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێ بهێڵن و روو له‌ كه‌مپه‌كان بكه‌ن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this