ئێران مووشەکێکی نوێی بەناوی “زولجەناح” ناردە بۆشای ئاسمان

0
214

SNN

ئێران لە نوێترین نمایشی سەربازیدا مووشەکێکی نوێی بەناوی زولجەناح ناردە بۆشای ئاسمان و ئاماژەی بەوەشکردووە ئەم مووشەکە تایبەتە بە گواستنەوەی مانگی دەستکرد بۆ بۆشایی ئاسمان.

تایبەتمەندییەکانی ئەم مووشەکە بریتییە لە، 25.5 مەتر درێژە و کێشی 52 ته‌نە، توانیویەتی 500 کیلۆمەتر لە زەوییەوە بەرزببێتەوە، مووشەکەکە بە ناوی زولجەناح کراوە، کە ئەسپی ئیمام حسێن بووە، حکومەتی ئێرانیش لای خۆیەوە دڵنیای بە هەوان دابوو کە ناردنی مووشەک بۆ بۆشات ئاسمان تەنیا بۆ مەرامی زانستییە نەک سەربازی، بەڵام ، ئەمریکا پێشتر ئەوەی روونکردەوە کە ئێران دەتوانێت سود لە مانگە دەستکردەکانی بۆ بواری سەربازیش بەکاربهێنێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this