“په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڕه‌شه‌ى دوورخستنه‌وه‌ له‌ وه‌زیرى دارایی عێراق ده‌كات”

0
476

SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌و بابه‌تانه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ وه‌زیرى دارایی  پرساندن ده‌كرێت له‌سه‌ریان و ده‌ڵێت: “وه‌زیرى دارایی نزكبووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ى له‌ پۆسته‌كه‌ى دووربخرێته‌وه‌”.

یوسف كیلابى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه‌ خاوه‌نى بیرۆكه‌ى پرساندنى عه‌لى عه‌لاوى، وه‌زیرى دارایی عێراقه‌ و تا ئێستا توانیویه‌تى 133 واژوو كۆبكاته‌وه‌ بۆ پرساندنى ئه‌و وه‌زیره‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: “یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ وه‌زیرى دارایی عێراق شكستى تێدا هێنا دیاریكرنى سه‌رچاوه‌ جیاوازه‌كانى داهاتى عێراق بوو، له‌و باره‌یه‌وه ‌لێپێچینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین”.

وتیشى: “یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ وه‌زاره‌تى دارایی شكستى تێدا هێناوه‌ و وه‌زیرى دارایی لێى به‌رپرسه‌ بریتییه‌ له‌ بابه‌تى هه‌مه‌جۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات و پشتبه‌ستن به‌ قه‌رز، چونكه‌ ئێستا ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ له‌برى ئه‌وه‌ى پشت به زیادكردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات ببه‌ستێت، قه‌رز ده‌كات”.

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا یوسف كیلابى باس له‌ دابه‌زاندنى به‌هاى دینار به‌رامبه‌ر دۆلاریش ده‌كات كه‌ له‌باره‌یه‌وه ‌لێپێچینه‌وه‌ له‌ وه‌زیرى دارایی ده‌كرێت و روونیده‌كاته‌وه‌: “یه‌كێك له‌ كاره‌ساته‌كان كه‌ وه‌زیرى دارایی به‌سه‌ر عێراقدا هێناویه‌تى له‌ ساڵى 2020 بریتییه‌ له‌ بابه‌تى دابه‌زاندنى به‌هاى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار، كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌گه‌رى دوورخستنه‌وه‌ و ده‌ستپێله‌كاركێشانه‌وه‌ زیادده‌كات و ده‌یخاته‌ سه‌ر رێگاى دوورخستنه‌وه‌ى له‌ پۆسته‌كه‌ى”.

پێشتر ناجى سه‌عیدى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ره‌خنه‌ى تووندى له‌ هه‌مان وه‌زیر گرت و رایگه‌یاند: “وه‌زیرى دارایی عێراق وه‌زیرێكه‌ كه‌ ئاستى سفره‌، چونكه‌ له‌ ساده‌ترین شته‌وه‌ كه‌ ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق نایزانێت”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this