كۆرۆنا زیانى نزیكه‌ى ملیارێك دۆلارى گه‌یاندووه‌ به‌ كه‌رتى گه‌شتیارى هه‌رێم

0
159

SNN
وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ته‌نیا ساڵى رابردوو بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا نزیكه‌ى‌ ملیارێك دۆلار زیانى به‌ كه‌رتى گه‌شتیارى هه‌رێمى كوردستان گه‌یاندووه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ نادر رۆستى، وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان به‌ میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “رێژه‌ى هاتنى گه‌شتیاران له‌ شاره‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراقه‌وه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌ت له‌ وه‌رزى به‌فرباریندا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌میكردووه‌”.

ده‌شڵێت: “بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا و ئه‌و دۆخه‌ داراییه‌ى كه‌ ئێستا له‌ عێراق هه‌یه‌ كاریگه‌رى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر هاتنى گه‌شتیاران و كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌كه‌یان هه‌بووه‌”.

له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى پلانیان چییه‌ بۆ دووباره‌ بووژانه‌وه‌ى كه‌رتى گه‌شتیارى هه‌رێمى كوردستان؟ نادر رۆستى ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “ئێمه‌ پلانماندانابوو ئه‌مساڵ قه‌ره‌بووى زیانه‌كانى ساڵى 2020 بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌ نزیكه‌ى یه‌ك ملیار دۆلار زیان خه‌مڵێنراوه‌، پلانمان هه‌بوو كه‌ سێ ملیۆن گه‌شتیار بهێنینه‌ هه‌رێمى كوردستان”.

له‌باره‌ى مه‌ترسییه‌كانى سه‌ر پلانه‌كه‌یان نادر رۆستى ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار، دۆخى دارایی و ناجێگیرى دۆخى مووچه‌ ئه‌و شتانه‌ن كه‌ ده‌بنه‌ مه‌ترسى بۆ سه‌ر پلانه‌كه‌مان”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this