سێ چه‌كدارى داعش ده‌ستگیركران كه ویستوویانه كرده‌وه‌ى تیرۆریستى له كه‌ركوك ئه‌نجام بده‌ن

قه‌ڵاى كه‌ركوك له ناوه‌ندى پارێزگاى كه‌ركوك | فۆتۆ: عیماد جه‌بارى SNN
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى كه‌ركوك رایگه‌یاند: سێ چه‌كدارى داعش ده‌ستگیر كراون كه ویستویانه دزه بكه‌نه ناو شارى كه‌ركوك به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تیرۆریستى.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى كه‌ركوكه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، “سێ چه‌كدارى داعش له ماوه‌ى دوو رۆژدا له بازگه‌كانى ده‌وروبه‌رى كه‌ركوك ده‌ستگیر كراون كه ویسویانه دزه بكه‌نه ناو شارى كه‌ركوك”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، “ئه‌و سێ چه‌كداره‌كه‌ى داعش كه ده‌ستگیر كراون دانیان به‌وه‌دا ناوه له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه‌دا كه ویستویانه له‌ناو سه‌نته‌رى شارى كه‌ركوك كرده‌وه‌ى تیرۆریستى ئه‌نجام بده‌ن”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى كه‌ركوك ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، “ئه‌و سێ كه‌سه‌ى كه ده‌ستگیر كراون پێشتر به‌پێى مادده‌ى چوارى تیرۆر داواكراون”.
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
4357 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون
2020-09-16
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17