به‌هۆى مایه‌پوچبوونیه‌وه‌ پیاوێكى كورد ژن و دوو منداڵه‌كه‌ى ده‌كوژێت

0
1106

SNN
رۆژى 31ى كانونى دووه‌مى 2020، هه‌واڵى كوشتنى هاوسه‌ر و دوو منداڵه‌كه‌ى و پاشان كوشتنى خۆى له‌لایه‌ن پیاوێكى كورده‌وه‌ له‌ شارى ئیلام بڵاوبووه‌، رێكخراوێكى مافى مرۆڤیش ئاشكرایده‌كات، “ئه‌و پیاوه‌ به‌هۆى مایه‌پووچبوونیه‌وه‌ ئه‌و تاوانه‌ى ئه‌نجامداوه‌”.

چیرۆكى رووداوه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ پیاوێكى دانيشتووى شارى ئیلام له‌ وڵاتى ئێران به‌ناوى ئه‌فشین حه‌یده‌ریان، ئێواره‌ى رۆژى 31ى كانونى یه‌كه‌م، له‌ رووداوێكى نادیاردا هه‌ڵده‌ستێت به‌ كوشتنى هاوسه‌ره‌كه‌ى به‌ناوى لەیلا زەنگەنە و دوو منداڵه‌كه‌ى به‌ناوه‌كانى عەلی حەیدەریان و هەستی حەیدەریان كه‌ یه‌كه‌میان ته‌مه‌نى 17 ساڵانه‌ و دووه‌میان ته‌مه‌نى 10 ساڵانه‌، پاشان خۆشى ده‌كوژێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رێكخراوى مافى مرۆڤى هه‌نگاو له‌باره‌ى ورده‌كارى چیرۆكى رووداوه‌كه‌ ئاشكرایكرد، “ئەفشین کە کارمەندی بانک بووە بەهۆی لەدەستدانی سەرمایەکەی لە بۆرسه‌ی وڵاتى ئێران و مایەپووچبوونی سێ ئەندامی بنەماڵەکەی کوشتووە و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە”.

رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌: “بکوژ دوای ئەوەی ژن و منداڵەکەی خۆی کوشتووە سەردانی بانکی کردووە، دواتر لەوێ دوای ئەوەی کە هەڕەشەی لە فەرمانبەرانی بانک کردووە بەهەمان چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this