پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتبار بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکات

0
262

SNN

مه‌فره‌زه‌كانی‌ هێزی‌ تایبه‌تی‌‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دوو تۆمه‌تباریان به‌بڕێك ماده‌ی‌ هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرد.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند‌: پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌دواداچون ‌و كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ ورد له‌سه‌ر دوو تۆمه‌تبار كه‌ له‌ماڵێكدا له‌شاری‌ سلێمانی‌ سه‌رقاڵی‌ كێشانی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر بوون، شه‌وی‌ ڕابردوو مه‌فره‌زه‌كانی‌ هێزی‌ تایبه‌تی‌ باره‌گای‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ توانیان هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیربكه‌ن ‌و ده‌ستیشبگرن به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی‌ هۆشبه‌ردا له‌جۆره‌كانی‌ كریستاڵ ‌و هیرۆین ‌و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی‌ ماده‌كانیان پێ كێشابوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (د، ك، گ له‌دایكبوی‌ 1967) و (ش، ن، ر له‌دایكبووی‌ 1991) به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 14ی‌ مخدرات ‌و به‌بڕیاری‌ دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ڕاگیراون‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this