%92ی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان شارنشینن

0
181

SNN

دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، %92ـی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان شارنشینن و كەمترینیشیان لە پارێزگای سلێمانییە.

دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕاپۆرتێكی لەسەر ژمارەی شارنشین و گوندنشین لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردووەتەوە، زۆرترین شارنشین لە هەولێرە و زۆرترین گوندنشین لە سلێمانییە، ئەو دەستەیە ڕوونی كردووەتەوە، لە پارێزگای هەولێر %95.4 شارنشینن و لە دهۆك %91.5 شارنشینن و لە سلێمانی %90.2 شارنشینن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەكۆی گشتی لە هەرێمی كوردستان %92.2 دانیشتووان لە شارەكان دەژین و %7.8یش ژیانی هاوبەشی گوند و شاریان هەیە كە یەكەی نیشتەجێبوونیان لە شارەكان و لە گوندەكان هەیە.

بڵاوكردنەوەی ئەو ئامارە لە كاتێكدایە ئێستە ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان بووەتە شەش ملیۆن و 178 هەزار هاووڵاتی، چڕییەكی زۆری دانیشتووان لە شارەكاندا هەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this