جەمال کۆچەر ” تەنها بە رێککەوتنی سیاسی، پشکی هەرێم لە بودجەی 2021ی عێڕاق جێدەکرێتەوە”

بودجەی عێراق
SNN
جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پهرلهمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: ئەو بڕگە و ماددانەی کە لە بودجەی گشتییدا ماون یەکلایی بکرێنەوە بە تایبەتیش پشکی ھەرێمی کوردستان پەیوەیستن بە رێککەوتنی سیاسیی لە نێوان هەرێم و لایەنە سیاسیەکانی عێراق.
دەربارەی تێپەڕاندنی بودجەی گشتیی 2021 لە پەرلەمان رونیکردەوە، ھەر کاتێک ھەولێر و بەغدا گەیشتن بە رێککەوتن، ئەوا وادەیەک بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2021 لە پەرلەمان دیارییدەکرێت، زۆربەی برگە و ماددەکانی نێو پڕۆژیاسای بودجەی گشتیی گۆڕانکارییان تیایدا کراوە بە تایبەتیش ئەوەی کە پەیوەیستن بە کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران و کورتھێنانی بودجە.
شاندی باڵای حکومەتی ھەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران چەند رۆژێکە گەڕاوەتەوە بەغدا بە ئامانجی جێگیرکردنی پشکی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2021.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کازمی و پۆتین بەتەلەفۆن قسەیانکرد
2020-05-25
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17