لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا بڕیاریدا رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ ده‌رگاى قوتابخانه‌كان بكرێته‌وه‌

0
377

SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا بڕیاریدا رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 7ى شوبات، ده‌رگاى قوتابخانه‌كان بكرێته‌وه‌، وتیشى: “رۆژى 22ى شوبات، دووباره‌ لیژنه‌كه‌مان كۆده‌بێته‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و بڕیارانه‌ ده‌كات كه‌ ئێستا داومانن، ئه‌گه‌ر پێویستى كرد و مه‌ترسى هه‌بوو ده‌رگاى قوتابخانه‌كان دووباره داده‌خه‌ینه‌وه‌‌”.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاند “رۆژی 6ی ئەم مانگە مامۆستایان دەچنەوە ناوەندەکانی خوێندن”.

وتیشی: “تەنها 43 مامۆستا و خوێندکار تووشی کۆرۆنا بوون لە ماوەی 16 رۆژدا لە کۆی 129 هەزار خوێندکار و مامۆستا و ئەم 16 رۆژەی داهاتوو هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەینەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “گەر ئامارەکانی کۆرۆنا زیادی کردەوە، پێشنیاز دەکەم جارێکی دیکە خوێندن رابگیرێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد “هەر قۆناغێک لە ماوەی هەفتەیەکدا تەنیا 3 رۆژ دەوامدەکەن”.

نوێده‌كرێته‌وه‌….

بەشی بکە لە
تاگەکانكوردستان
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this