تەندروستى سلێمانى: ڤاکسینى دژ بە کۆرۆنا بگات ئەولەویەت بۆ تیمە تەندروستى و بە تەمەنەکان دەبێت

0
166

SNN

وتەبێژى تەندروستیى سلێمانى رایدەگەیەنێت “گفتوگۆى نێوان وەزارەتى تەندروستى عیراق و هەرێم و بەڕێوبەرایەتییەکان لەبارەى بەدەستخستنى ڤاکسینى دژ بە کۆرۆنا بەردەوامیى هەیە و لەگەڵ گەیشتنى ڤاکسین بە عیراق، بێگومان پشکى هەرێم دیاریکراوە”.

د. یاد نەقشبەندى وتەبێژى فەرمەنگەی تەندروستیى سلێمانى بە SNN راگەیاند “وەزارەتى تەندروستیى عیراق و هەرێم و بەڕێوبەرایەتییەکان لەبارەى بەدەستخستنى ڤاکسینى دژ بە کۆرۆنا بەردەوامیى هەیە و لەگەڵ گەیشتنى ڤاکسینیشدا هاوشێوەى ئەو وڵاتانەى ڤاکسینەکەیان بەکارهێناوە، ئەولەویەت بۆ تیمی پزیشکی و کەسانى بە تەمەن و دواتر چین و توێژە جیاوازەکان دەبێت”.

وتیشى: “هێشتا کاتى گەیشتنى ڤاکسینەکە دیارى نەکراوە، بەڵام بێگومان لەگەڵ گەیشتنى بە عێراق پکشى هەرێم دیاریکراو دەبێت”.

لەبارەى دروستکردنى ئەو نەخۆشخانەیەى لەلایەن حکومەتى ئەڵمانیاوە لە شارى سلێمانى دروستدەکرێت، د.یاد وتى: “دەستکراوە بە کار کردن لەو نەخۆشخانەیە و دەبێت لە ماوەیەکى کورتدا تەواو بکرێت، بەڵام بە تەواوکردنى پێویستى بە دامەزراندنى کارمەند و ئامێر و کەلوپەلى تایبەتى دەبێت و دەبێتە یەکێک لەو نەخۆشخانانەى بۆ نەخۆشییە گوازرەوەکان بەکار دەهێنرێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this