تاوه‌رێكى كاره‌با له‌ كه‌ركوك ته‌قێنرایه‌وه‌

0
740
ئاگركه‌وتنه‌وه‌ به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى تاوه‌رێكى كاره‌با | فۆتۆ: Reuters

SNN ـ عیماد جه‌بارى

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌ به‌هۆى دانانى بۆمبى چێنراوه‌وه‌ تاوه‌رێكى كاره‌با له‌ كه‌ركوك ته‌قیه‌وه‌ و كاره‌باى قه‌زاى دوبز كوژایه‌وه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN) كه‌ له‌ پۆلیسى كه‌ركوك ده‌ستى كه‌وتوون، “لە نێوان هەردوو گوندی ئیدریس هەیاس و جەراغ لە سنووری قەزای دوبز تاوەرێکی کارەبا کەوتووەتە خوارەوە، به‌هۆى ئه‌وه‌ى بۆمبێكى چێندراو له‌ بنكه‌كه‌یدا دانراوه‌”.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “بەهۆی رووداوەکەوە کارەبای قەزای دوبز و گوندەکانی دەورەبەری کوژاوەتەوە و ئاگر لەبەشێک لە زەوییە کشتوکاڵیەکان کەوتووەتەوە لە هێزێکی پۆلیسی ئیتیحادی و جوتیارانی ناوچەکە كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکەن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this