بەهای بەرمیلێک نەوت گەیشتە 59 دۆلار و بەرزترین ئاست لە ماوەی ساڵێکدا تۆمار دەکات

بەهای نەوت
SNN
بەپێی ماڵپەری جیهانی “ئۆیڵ پرایس” نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ هەینی گەیشتە 59.24 دۆلار، ئەوەش بەرزترین ئاستە لەماوەی یەک ساڵی رابردودا.
هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا 36 سەنت بەرزبوەتەوە واتا 0.64% و گەیشتوەتە 56.59 دۆلاری ئەمریکی، ئەوەش بەرزترین ئاستە لە 22ی مانگی یەکی ساڵی ڕابردوەوە، تاماس ڤارگا شرۆڤەکاری نەوت لە ناوەندی (PVM) لەبارەی هۆکاری بەرزبونەوەی نەوت رایگەیاند: بەرزیی رێژەی پابەندبوون بە رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس پاڵپشتی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لەلایەن سعودیە کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستیپێکردوە بە لایەنی کەمەوە تاوەکو کۆتایی مانگی ئازار بۆ هاوسەنگکردنی بازاڕی نەوت گرنگە.
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کازمی نامەیەک ئاراستەی سەرۆکی سوریا دەکات
2020-08-26
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17