ڕیزبەندی عێراق لە وڵاتانی عەرەبی و جیهانی بۆ تووشبوون بە کۆرۆنا ئاشکرادەکرێت

0
195

SNN

ریاز حەلفی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی بەغدا، لە ئامارێکیدا ریزبەندی عێراق بۆ کۆرۆنا ئاشکرا دەکات و بەراود بە وڵاتانی عەرەبی و جیهانی دەکات لە رووی تووشبوون و گیانلەدەستدانەوە.

حەلفی لە لێدوانێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: عێراق لە پلەی 13ەمیندایە لە رووی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو وڵاتانی عەرەبی کە ئەمە ژمارەیەی زۆر باشەو بەرز نییە، هەروەها لەسەر ئاستی جیهانی پلەی 89ەمینی گرتووە کە دووبارە ئەمەش ژمارەیەکی باشە سەرەڕای ئەوەی کە عێراق سیستمی تەندروستی پێشکەوتوو تەواوی نییە و تا ئیستا هیچ ڤاکسینێکی بۆ کۆرۆنا بەکارنەهێناوەو ژمارەی مردن و تووشبوونیش لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا کەمترە.

3ی شوبات، حسێن تەمیمی رایگەیاند: کە رێکاری زۆر توند دژی ئەو کەسانە دەگرینە بەر گردبوونەوەو قەرەباڵخی دروستدەکەن و پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نابن، هەورەها وەزارەتی تەندروستی عێراق دوێنێ قەدەغەی هاتووچۆی لە پارێزگاکانی ناوەراست و باشوور لە کاتژمێر 6ی ئێوارەوە بۆ 6ی بەیانی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی ماوەی دوو هەفتەیە تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this