
مەزڵوم عەبدی
SNN
مەزڵوم عەبدی، ناسراو بە مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە داوا لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا دەکات، “هەڵەکانی دۆناڵد ترەمپ راستبکاتەوە” و رێگری بکات لە “داگیرکردنی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن تورکیاوە”.
مەزڵوم لە لێدوانێکدا بۆ “شرق الاوسط” رایگەیاند: بە پێویستی دەزانین جۆ بایدن رۆڵی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چالاک بکاتەوە و کۆتایی بە کارەساتی سووریا بهێنێت، داگیرکردنی سەرێ کانی و گرێ سپی لەلایەن تورکیا رێگەیدا تاوەکو جارێکی دیکە داعش زیندوو ببێتەوە.
مەزڵوم کۆبانی جەخت دەکاتەوە هەسەدە سەر بە پەکەکە بێت و رایگەیاندووە: هەسەدە دامەزراوەیەکی سەربەخۆیە و ستراتیژییەکی روونی بۆ داهاتووی سووریا هەیە و بەپێی ئەو ستراتیژییە کار دەکات.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاسایشی سلێمانی ئەندامێکی داعش دەستگیر دەکات
2020-05-03
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17