بۆمبێکی چێنراو لەبەردەم ماڵی فەرماندەیی هێزى ئاسمانى عێراقى پوچەڵکرایەوە

0
216

SNN

فەرماندەیی هێزى ئاسمانى عێراقی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بە پوچەکردنەوەی بۆمبێک دەکات لە بەردەم ماڵی سەمیر زەکی فەرماندەى فڕۆکەوانى سوپای عێراق لەلایەن تیمەکانی پوچەڵکردنەوەی بۆمبەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی هێزى ئاسمانى عێراق، بۆمبێکی چێنراو کە لەبەردەم ماڵی سەمیر زەکی، فەرماندەى فڕۆکەوانى سوپا لە بەغدا دانرابوو، کە بۆ تیرۆرکردنی ئەو فەرماندەیە دانرابوو، پووچەڵکراوەتەوە، تیمەکانی بواری تەقەمەنی توانیویانە بۆمبە چێنراوەکە پووچەڵ بکەنەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی لێبکەوێتەوە.

ماوەی چەند ساڵێک دەبێت کەسایەتییە سەربازییەکانی عێراق بەتایبەت سونەکان بەشێوە بەرمانە بۆ داڕێژراو دەکرێنە ئامانج لە بەغدای پایتەخت و بکەری ئەو کردەوە تیرۆرستیانەش بەهیچ جۆرێک دەستگیر ناکرێن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this