سامان بەرزنجی “حکومەتی هەرێم ئامادەی پێویستی دەربڕیوە بۆ دیاریکردنی بودجەو کڕینی ڤاکسین”

0
149
سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستیى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN

SNN

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان بە ئاژانسی ئەنادۆڵی رایگەیاند: جگە لەو بەشە ڤاکسینەکەی دوای گەیشتنی بە عێراق لە بەغداوە بۆیان رەوانە دەکرێت، ئێستا کۆمپانیای ئەسترازێنیکا رەشنوسی گرێبەستێکی ناردوە کە ئەمە گرێبەستی سەرەتایی پێدەڵێن نەوەک کۆتایی و لەسەر هێڵن لەگەڵیان و پێیان وتون کە رۆژی 15ی مانگ وەڵامێکی دیکەیان دەدەنی بۆ ئەوەی هەرێم خۆی ڤاکسین بکڕێت.

سامان بەرزنجی، ئاماژەی بەوەشکرد :”هەوڵەکانی ئێمە بۆ دابینکردنی ڤاکسین لەگەڵ بەغدایە و هەوڵی تایبەتی خۆشمان هەیە، ئەوەی لەگەڵ بەغدایە وەزیری تەندروستیی عێراق بە ئیمەیڵ داوای ناو و ژمارەی پزیشک و کارمەندانی تەندروستیی لێکردوین، چونکە ئەولەویەت سەرەتا بۆ ئەوانە، یەکەم کاروان کە دەگات ئەوانەی لە نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا کاردەکەن دەبێت ڤاکسین وەربگرن، بەگشتیش بەغدا ژمارەیەکی بۆ ئێمە دیارییکردووە لەو بڕەی دەگات لە جۆرەکەی کۆمپانیای ڤایزەر، بەڵام بەداخەوە کە دیارنییە چ رۆژێک دەگات رەنگە هەندێک دوا بکەوێت”.

وەزیری تەندروستی باسی لەوەشکرد، “ئەوەی ماوە هەندێک لایەنی لۆجستیکە تاوەکو ئێمەش وەک هەرێمی کوردستان وەک وڵاتانی جیهان بگەین بەوەی بڕێک ڤاکسین دابین بکەین و بگەین بە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ یەکێک لەو جۆرانەی کە هەیە، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ئامادەکردنی بودجەی پێویست بۆ کڕینی ئەو بڕە ڤاکسینەی دەگەینە رێککەوتن لەسەری”

ئاماژەی بەوەشکرد عێراق لەگەڵ کۆمپانیای ڤایزەر 1500000 ڤاکسینی دابینکردوە، کە بەشی 750000 (حەوتسەدو پەنجا) هەزار کەس دەکات، بەڵام ئەوەش هەموی بەیەکەوە ناگات، گرێبەستێکی دیکەشیان لەگەڵ کۆمپانیای کۆڤاکسە، دابەشکردنەکەشی بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووانە و بەو جۆرەش پشکی ئێمە دیارییکراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this