چاودێری مافەکانی مرۆڤ: 63 دەستگیرکراو لە رۆژئاوای کوردستانەوە بۆ تورکیا گواستراونەتەوە

0
185

SNN

رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ (HRW) ئاشکرایدەکات، هێزەکانی تورکیا 63 دەستگیرکراویان گواستووەتەوە بۆ تورکیا بەمەبەستی دادگاییکردنیان.
 
لەراپۆرتێکیدا، رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوە کردووە  تورکیا و چەند گرووپێکی چەکداری هاوپەیمانی، ئەو کەسانەیان لە سەرێ کانی لە رۆژئاوای کوردستان دەستگیرکردوون و بەشێوەیەکی نایاسایی و بەزۆر بۆ تورکیا گواستووەتەوە و تاوەکو لەوێ دوور لە یاسا دادگاییان بکات.
بە گوێرەی بەڵگەکان دەسەڵاتی تورکیا و گرووپێكی چەکداری سەر بە سوپای نیشتمانی سووریا، لەنێوان مانگەکانی 10 تاوەکو 12ی ساڵی 2019دا لە سەرێ کانی، 63 کەس لە کورد و عەرەبی دەستگیرکردوون و بەرەو ناوەندەکانی دەستگیرکردن لەنێو خاکی تورکیا گوازراونەتەوە.
دەشڵێت: لەلایەن دادگای تورکیاوە و بەگوێرەی یاسای ئەو وڵاتە تۆمەتیان ئاراستەکراوە، کە هەندێکیان ئەگەری زیندانیکردنی هەتاهەتاییان لەسەرە.

هێرش و پێشڕەوییەکانی تورکیا لە خاکی رۆژئاوای کوردستان و باکووری سوریا بەردەوامە و بەگوێرەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، هێزەکانی تورکیا چەندین پێشێلکاری جۆراوجۆری مافەکانی مرۆڤیان کردووە.

لەوبارەیەوە مەزڵوم عەبدی، ناسراو بە مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە داوای لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا دەکات، “هەڵەکانی دۆناڵد ترەمپ راستبکاتەوە” و رێگری بکات لە “داگیرکردنی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن تورکیاوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this