په‌رله‌مانتارێكى ده‌وڵه‌تى یاسا: هه‌رێمى كوردستان 120 ملیار دۆلار قه‌رزدارى به‌غدایه‌

0
432

SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌رێمى كوردستان 120 ملیار دۆلار قه‌رزدارى به‌غدایه‌، ده‌شڵێت: “پێش ئه‌نجامدانى هه‌ر رێككه‌وتنێك پێویسته‌ قه‌رزه‌كه‌ى بداته‌وه‌”.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ عه‌بدولئیلا نائیلى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌ میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پاره‌ى به‌غدا قه‌رزداره‌ و پێش ئه‌وه‌ى هیچ رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر بودجه‌ بكرێت پێویسته‌ قه‌رزه‌كانى بداته‌وه‌”.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ هه‌رچه‌نده‌ ئاماده‌ نییه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكارى قه‌رزه‌كه‌ ئاشكرا بكات، به‌ڵام ده‌ڵێت: “له‌سه‌رده‌مى حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووترى عێراق لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت پێداچوونه‌وه‌ و وردبینیان كردووه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ حكومه‌تى هه‌رێم 120 ملیار دینارى به‌غدا قه‌رزداره‌”.

نائیلى له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا ره‌خنه‌ له‌ هه‌رێم ده‌گرێت و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “حكومه‌تى هه‌رێم و نوێنه‌ره‌كانیان له‌ به‌غدا داوا ده‌كه‌ن پشكى هه‌رێم له‌ بودجه‌ى 2021ى عێراق زیاد بكرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌سه‌ر حسابى نه‌وت و داهاتى پارێزگاكانى ترى عێراقه‌”.

هه‌رچه‌نده‌ شه‌وى 3ى شوبات، شاندى هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌ هه‌ولێره‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ به‌غدا، به‌ڵام بڕیاره‌ شانده‌كه‌ سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌  دووباره‌ سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنى كۆتایی له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم له‌ پرۆژه‌یاساى بودجه‌.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this