قوباد تاڵەبانی: هەرێمی کوردستان بووەتە جل هەڵگر، دۆسیەکانی گەندەڵی و کێشەکانی عێراقی پێدا هەڵدەواسرێت

0
489
قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN

SNN

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کودستان تەئکید دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان نەوتی بەسرە نابات بۆ خۆی”.

سەرۆکی شاندی دانوستانکاری هەرێم ئاشکراشیدەکات کە حکومەتی هەرێم مەرامێتی نوێنەرێکی خۆی هەبێت لە کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی (سۆمۆ).

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سایتی (مەرکەز ئەلخەبەر) قوباد تاڵەبانی دەڵێت “بەردەوام هێزە سیاسییەکان کورد بەوە تۆمەتبار دەکەن کە نەوتی بەسرە دەبات بۆخۆی، باسی ئەوەشیکردووە کە کورد لە بەشی بودجە 5٪ە و لە ساڵی 2014 تا 2018 ش هیچ بڕە پارەیەکمان لە بەغداوە وەرنەگرتووە”.

قوباد تاڵەبانی دەشڵێت “هەرێمی کوردستان بووەتە جل هەڵگر، دۆسیەکانی گەندەڵی و کێشەکانی پێدا هەڵدەواسرێت، بۆیە ئەگەر کێشە داراییەکانی بەسرە بە شایستە داراییەکانی هەرێم چارەسەر دەبێت، ئێمە واز لە مافی خۆمان دێنین لەو شایستەییانە”.

لەبارەی ئەوەی بۆچی هەرێمی کوردستان دۆسیەی نەوت رادەستی سۆمۆ ناکات؟ قوباد تاڵەبانی وتی: “سەرچاوەی سەرەکی پارە و خەرجییەکانمان نەوتە، گەر ئەوەش رادەست بکەین، گەرەنتیی چییە شایستە داراییەکانی هەرێم لەو نەوتە بدرێت مانگانە؟.

دەشڵێت: “لە هەرێمی کوردستان 751 هەزار فەرمانبەر هەیە، بەڵام لە داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراقدا 683 هەزار فەرمانبەر تۆمار کراون”.

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاندووە بەبێ بوونی داهاتێكی تایبەت حكومەتی هەرێم بۆخۆی ناتوانێت مووچەی ئەو فەرمانبەرانە بدات، کە جیاوازییەکەی لەگەڵ تۆماری وەزارەتی دارایی عێراق نزیکەی 70 هەزار فەرمانبەرە.

وتیشی: “ئەوەی وەزیری نەوتی عێراقی داوایدەکات بە بەستنەوەی هەموو نەوتی هەرێم و عێراق بە یەک ئیدارەی سەرەکییەوە لەژێر دەسەڵاتی بەغدا، داواکارییەکی دەستووریی نییە”.

قوباد تاڵەبانی ئاشکراشیکردووە “کە حکومەتی هەرێم مەرامێتی نوێنەرێکی خۆی هەبێت لە کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی (سۆمۆ)”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this