ساڵێک بەسەر مردنی ئەو پزیشکەدا تێپەڕدەبێت کە مەترسی کۆرۆنای بە هەموو جیهان ناساند

0
248

SNN

ساڵێک بەسەر مردنی ئەو پزیشکە چینییەدا تێپەڕدەبێت کە مەترسی کۆرۆنای بە هەموو جیهان ناساند و خۆشی بووە قوربانی هەمان ڤایرۆس، لەو کاتەدا دەسەڵاتدارای چینی و شاری ووهان دەیانویست مەترسی ئەو ڤایرۆسە ئەو راستییە لە هاووڵاتیان بشارنەوە.

لی ونگ یانگ-ی 34 ساڵ، کە پزیشکی چاوو بوو لە شاری ووهان هەر زوو هاووڵاتییانی لە ترسناکی کۆرۆنا ئاگادارکردبوویەوە بەڵام، پۆلیسی شارەکە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوە درۆ لی ونگیان دەسرگیرکرد، بەڵام دوای چەند مانگێک جیهان دانی بە راستییەکەی پزیشکەکەدا نا، دوای ئەوەی لە حەوتی شوباتی پار کۆچی دوایی کرد بەهۆی کۆرۆناوە پاشان بە پاڵەوانی چین ناوبرا و دان بە قسەکانیدا نرا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this