سەرۆکایەتی کۆمار تاوتوێی سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق دەکات

پاپای ڤاتیکان و د.بەرهەم ساڵح
SNN
دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئەمڕۆ گفتووگۆی لەگەڵ سەفیە سوهەیلی نێردەی نەتەوەی ڕۆما لە عێراق کرد دەربارەی سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق و ئەو گرنگییە هونەری و فکریانەی کە پاپا پێشکەشی عێراقی دەکات.
موهەنەد حسامەدین سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار لەگەڵ سەفیە سوهەلی نێردەی نەتەوەی ڕۆما لە عێراق کۆبووەوە و تێیدا باسیان لەو ئامادەکاریانە کرد کە پێویستە لەکاتی سەدانی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق بکرێت، لەگەڵ گرنگی سەردانی پاپا کە خودی خۆی کە پەیامێکی ئاشتی و پێکەوە ژیانە بۆ نەتەوە جیاوازەکانی عێراق.
سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق لە 5 بۆ 8ی ئازار دەبێت، دەچێتە بەغدا و ناوچەی قەرەقوش لە باکووری بەغدا، ئەم ناوچەیە بە گەورەترین ناوچەی مەسیحی نشین لە عێراق دادەنرێت کە 50 هەزار کەسی تیدایە و لە سەردەمی داعشدا دەیانویست بە هەر بەهایەکبێت بیگرن و خەڵکەکەی کۆمەڵکوژ بکەن لە ساڵی 2014دا.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17