موسەنا ئەمین “کازمى پێى باشە حکومەتى هەرێم و ناوەند بگەنە رێککەوتن”

0
595

SNN

ئەندامێکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق ئاشکراى دەکات :”سەرۆک وەزیرانى عیراق پێى باشە لەگەڵ هەرێم رێکبکەون بەڵام گرفتەکە ئەوە ئێستا ئەوەى حوکم دەکات لە بەغدا حزبەکانن نەک خودى موستەفا کازمى”.

د.موسەنا ئەمین، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق بە SNNى راگەیاند:”هێشتا لیژنەى دارایى بەردەوامە لە گفتوگۆکانى لەسەر پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021 کەى لیژنەکە کۆتایى بە کارەکانى هێنا ئەوکات پرۆژەکە دێتە پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەرى و کە بە ئەگەرێکى زۆرەوە پێدەچێت ئەم هەفتە پرۆژەکە بگاتە پەرلەمان”.

وتیشى”هەرێم و بەغدا جدى نین لەسەر ئەنجامدانى رێککەوتن و ئەوەشى پێشبینى دەکرێت و تاوەکو ئێستا خوێندنەوەى بۆ دەکرێت بە ئەگەرێکى زۆرەوە ناگەن بە رێککەوتن”.

هاوکات ئاماژەى بەوەش کرد”موستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عیراق پێى باشە لەگەڵ هەرێم بگەنە رێککەوتن بەڵام کێشەکە ئەوەیە ئەوەى ئێستا حکوم دەکات لە عێراق حزبەکانن، بەڵگەش بۆ ئەوە شاندى هەرێم لە دوا سەردانیان لەگەڵ سەرکردەى لایەنە سیاسیەکان چەند کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا چونکە حزبەکان لە پەرلەمان بە زۆرینە و کەمینە چیان بوێت تێدەپەڕێنن و خۆیانیش هەر بابەتێکیان پێى باش نەبێت ناهێڵن تێبپەڕێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this