
خوێندکاران لە پۆلدا
SNN
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ژمارەیەک رێنمایی بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئەگەر پێنج حاڵەتی پۆزەتیڤی کۆرۆنا لە خوێندنگایەکدا هەبێت ئەوا خوێندنگاکە بۆ ماوەی 14 رۆژ کەرەنتین دەکرێت.
بەگوێرەی رێنماییە نوێیەکانی وەزارەتی پەروەردە، ئەگەر لە پۆلێکدا یەک خوێندکار تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت ئەوا تەواوی پۆلەکە بۆ ماوەی 14 رۆژ دادەخرێت و خوێندکاران لە ماڵەکانی خۆیاندا کەرەنتین دەبن.
هاوکات بە ئامێری گەرمپێو پشکنین بۆ خوێندکاران دەکرێت و ئەگەر گەرمی پلەی لەشیان لە 37.2 پلە بەرزتربێت ئەوا ناوەندە تەندروستییەکان ئاگاداردەکرێنەوە.
دەشڵێت: بە ماسکەوە و بە رەچاوکردنی دووری لەیەکتر خوێندن بەردەوام دەبێت.
ئەم رێکارانە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ عومەر محەمەدئەمین جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێکیدا وتی: “هەر خوێندکارێک ترسی هەبوو لە تووشبوون بە کۆرۆنا دەتوانێت بە ئۆنڵاین بخوێنێت”.
تەواوی رێکار و رێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە:
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لە عێراق 2747 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
2020-07-28
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17