سبەی لیژنەی دارایی لەگەڵ کازمی کۆدەبێتەوە

0
359

SNN

بڕیارە سبەینێ لیژنەی دارایی لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆببنەوە و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناو پرۆژەیاسای بودجەی لەگەل تاوتوێ بکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN، سبەینێ یەکشەممە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021ی عێراق پاش گۆڕانكارییەكان پیشانی سەرۆكوەزیران دەدرێتەوە، لەدوای ئەوەش لیژنەی دارایی جارێکی دیکە لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی پرۆژەیاساکە.
لەدوای کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان، بڕیارە پرۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق بخرێتە دەنگدانەوە و تا ئێستا کاتی کۆبوونەوەی پەرلەمان دیارینەکراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە بڕیارە سبەینێ شاندی باڵای هەرێم بگەڕێنەوە بەغدا بەمەبەستی گەیشتن بە رێککەوتنێک سەبارەت بە پشکی هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجەدا.
هەیسەم جبوری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانیش وتوویەتی، راپۆرتی لیژنەکە کۆتایی هاتووە جگە لەو بڕگەیەی کە پەیوەندی بە پشکی هەرێمەوە هەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this