قوباد تاڵەبانی: هەرێمی کوردستان نەوتی نەفرۆشتووە بە تورکیا بۆ ماوەی 50 ساڵ

0
596
قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم

SNN

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەرجی هەرێمی دیاریکرد لە بەرامبەر رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی هەولێر هەرێم و ناوەند.

سەرۆکی شاندی دانوستانکاری هەرێم لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی سەباح-ی نیمچە رەسمی عێراقی دەڵێت: “بەو مەرجەی دادگەریی تێدا بێت و یەکسەر بچێتە بواری جێبەێکردنەوە، هەرێمی کوردستان ئامادەیە رێککەوتنێکی گشتگیر لەگەڵ ناوەند بکات”.

تاڵەبانی راشیگەیاند “بەشی هەرێم لە بودجە تەنها 5٪ی دەمێنێتەوە کە پارەی سیادی لێدەردەکرێت، داواشیکردووە ئیدارەی کۆمپانیای سۆمۆ دووبارە پەیکەربەندیی بۆ بکرێتەوە و نەوتی هەرێمیش بچێتە ناو چوارچێوەی دەسەڵاتی ئەو کۆمپانیایەوە و بەبازاڕکردن و فرۆشتنی بۆ بکرێت”.

سەرۆکی شاندی دانوستانکاری هەرێم رەتیشیکردەوە هەرێمی کوردستان نەوتی فرۆشتبێت بە تورکیا، ئاماژەی بەوە کرد “رێککەوتنەکە پەیوەند دارە بە ناردنی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە لەناو خاکی تورکیا و فرۆشتنێتی بە بازاڕەکانی جیهان”.

دوێنێش تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کردبوو “هەرێمی کوردستان بووەتە جل هەڵگر، دۆسیەکانی گەندەڵی و کێشەکانی پێدا هەڵدەواسرێت، بۆیە ئەگەر کێشە داراییەکانی بەسرە بە شایستە داراییەکانی هەرێم چارەسەر دەبێت، ئێمە واز لە مافی خۆمان دێنین لەو شایستەییانە”.

لەبارەی ئەوەی بۆچی هەرێمی کوردستان دۆسیەی نەوت رادەستی سۆمۆ ناکات؟ قوباد تاڵەبانی وتی: “سەرچاوەی سەرەکی پارە و خەرجییەکانمان نەوتە، گەر ئەوەش رادەست بکەین، گەرەنتیی چییە شایستە داراییەکانی هەرێم لەو نەوتە بدرێت مانگانە؟.

قوباد تاڵەبانی وتیشی: “بەردەوام هێزە سیاسییەکان کورد بەوە تۆمەتبار دەکەن کە نەوتی بەسرە دەبات بۆخۆی کە ئەوە راست نییە، لە ساڵی 2014 تا 2018 ش هیچ بڕە پارەیەکمان لە بەغداوە وەرنەگرتووە”.

سەبارەت بە مامەڵەی راستەوخۆی پارێزگایەک لەگەڵ ناوەند قوباد تاڵەبانی دەڵێت: “ئایا بەغدا ئامادەیە راستەوخۆ پارە بنێرێت بۆ پارێزگایەکی دیاریکراو لە هەرێمی کوردستان؟ کە بۆ نموونە بۆ یەک مانگ پارێزگای سلێمانی بە بودجەی بەکاربردن و مووچەی فەرمانبەرانیەوە پێویستی بە 400 ملیۆن دۆلار هەیە؟ ئایا بەغدا ئامادەیە ئەم پارەیە بدات؟.

تاڵەبانی دەشڵێت: “سلێمانی بڕی پێویستی نەوتی تێدا نییە و تەنها 11٪ کۆی نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێمی هەیە، پرسیارەکە دووبارە دەکەینەوە بۆ حکومەتی ناوەند ئایا دەتوانێت مامەڵەی راستەوخۆ لەگەڵ پارێزگایەک بکات؟.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this