ئەنجوومەنی ئاسایش: داعش خاوەنی 100 ملیۆن دۆلار و زۆرترین ئەندامە لە عێراق”

0
176

SNN

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکیدا ئاماژە بەوە دەکات کە زۆرترین ئەندامانی داعش لە کاتی ئێستادا زۆرترین ئەندامی بە شێوەی چەکدار یاخود شانەی نوستوو لە عێراقدا هەیەو ئەو رێکخراوە خاوەنی 100 ملیۆن دۆلارە.

لیژنەی چاودێری ئەمنی لە ئەنجوومەنی ئاسایش کە چاودێری چالاکی و گەشەی داعش دەکات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەشی روونکردووەتەوە کە داعش لەکاتی ئێستادا خاوەنی 10 هەزار ئەندامە و بەشێکی زۆری ئەو ئەندامانە لە عێراقدان، داعش چەندین سەرچاوەی دارایی هەیە بەتایبەتی لە دەرەوەی عێراق و نەشێوەی نا فەرمی پێیان دەگات، لەگەڵ ئەوەشدا خودی رێکخراوەکە لە رێگەی ترس و تۆقاندن و ڕفاندن و زەکات و سەرانەوە لە نێو عێراق و سوریا دووبارە داهاتی دەستدەکەوێتەوە و لەکاتی ئێستادا داهاتیان بە 100 ملیۆن دۆلاری نەختینەی دەخەمڵێنرێت.

هەورەها لیژنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە داعش دەتوانێت چالاکی و کردەوەی تیرۆرستی ئەنجامبدات، بەتایبەتی لە ناوچە سنورییەکانی سوریا و عێراق، هەروەها داعش ئاماژەی بەوەشکردووە کە چێتر داعش ناتوانێت ناوچەیەکی فراوانی وەک موسڵ کۆنترۆڵ بکاتەوە و فەرمانڕەوایی بکات، بەڵام توانای ئەوەی هەیە کە کردەوەی تیرۆرستی ئەنجامبدات و ئەمنییەتی ناوچەکان بشێوێنێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this