مستەفا کازمی: باوەڕی تەواومان هەیە بەپێی ناوەڕۆکی بودجەی ئەمساڵ لەگەڵ هەرێم رێکبکەوین

0
368
موستەفا کازمی

SNN

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە “بەو سیغەیەی ئێستا و پێشووش کە بودجەی پێ نێردراوەتە پەرلەمانی عێراق، باوەڕی تەواومان هەیە لەگەڵ هەرێمی کوردستان رێکبکەوین”.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ مسته‌فا كازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەیاوەریی وەزیری نەوت و دارایی و پلاندانان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق كۆبووه‌وه‌.

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی راگەیاند “لیژنەی دارایی هەموو گۆڕانکارییەکانی ناو پرۆژەیاساکەی رادەستی کازمی کردووە”.

وتیشی: “مستەفا کازمی پێیوتووین بەو سیغەیەی ئێستا و پێشووش کە بودجەی پێ نێردراوەتە پەرلەمانی عێراق، قەناعەتی  تەواومان هەیە لەگەڵ هەرێمی کوردستان رێکبکەوین”.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکان، شیعەکان لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوون، بەرەیەکیان داوای کۆی داهاتی نەوتی کوردستان دەکات، کە رۆژانە 460 هەزار بەرمیلە، بەرەیەکیشیان داوای داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات بەو نرخەی کۆمپانیای سۆمۆ دەیفرۆشێت.

جەمال کۆچەر راشیگەیاند “رەنگە رۆژی شەممەی داهاتوو دانیشتنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق دەستپێبکات”.

رۆژی 09-01-2021، فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بە سەرۆکایەتیی هەیسەم جبووری، سەرۆکی لیژنەکە کۆبووەوە، بۆ تاوتوێکردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی ساڵی 2021.

پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ـی عێراقدا 13 ترلیۆن و 904 ملیار و 12 ملیۆن و 452 هەزار دینار دەبێت، کە بەپێی ژمارەی دانیشتووانی دیاری دەکرێت.

لە رەشنووسی بودجەی ساڵی 2021ی عێراقدا، پشکی هەرێمی کوردستان رێژەی 12،67٪ی بودجە پێکدێنێت، بەڵام دەبێت رۆژانە داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی دەروازە سنوورییەکان رادەستی بەغدا بکات.

 

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this