
SNN
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دکتۆر خەسرەو گوڵ، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم و لیوا چەتۆ ساڵح، بریکاری وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی سلێمانی کۆبووەوە.
ھاوسەرۆکی یەکێتی جەختی لە سەروەری یاسا و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری کردەوە و بەرچاوڕوونیدا لەبارەی ئەرک و بەرپرسیارێتی ھێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش لە پاراستنی ژیانی گشتی و سەلامەتی ھەموولایەک و رەخساندنی زەمینەی لەبارتر بۆ سەلامەتی کار.
هاوکات بافڵ تاڵەبانی دەستخۆشی و سوپاسگوزاری بۆ ھێزەکانی ئاسایش و ناوخۆ دەربڕی لە بەرامبەر پاراستنی سەروماڵی ھاووڵاتیان و بەرقەرارکردنی ئارامی، راشیگەیاند “رێگەنادرێت بە ھەر پاساوێکەوە پێشێلکاری یاسابکرێت و زیان بە رەوتی ژیانی گشتی بگەیەنرێت. بۆ ئەوەش ھەموو رێوشوێنێکی یاسایی دەگرینەبەر و پێشێلکاران و تاوانکاران راپێچی دادگاکان دەکەین، چونکە ئارامی و سەلامەتی ژیانی کۆمەڵانی خەڵک لای یەکێتی ھێڵی سوورە و ناھێڵین کەس بیبەزێنێت”.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی جەختی لەوەش کردەوە لای ئێمە هیچ کەسێک لە سەروو یاساوە نییە و بە توندی سزای ئەو کەسانە دەدەین کە دەست بۆ سەروماڵی هاووڵاتییان دەبەن و کاری تێکدەرانە ئەنجام دەدەن، ئێمە بەڵێنمان بە سلێمانی و خەڵکەکەی داوە کە ژیانیان پارێزراوبێت و لە کەشێکی ئارامدا ژیان بەسەرببەن.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرکەوت حەسەن، راوێژکاری ئەمنیی سەرۆکایەتیی یەکێتی و لیوا روکن عومەر ساڵح، فەرماندەی لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و ھیوا ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی و عەمید ئاسۆ شێخ تەھا، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بەڕێوەچوو.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئینێستا : میسی خاوهنی ههموو شتێكه
2020-07-05
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17