
SNN
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، رێنمایی نوێی بۆ رێکخستنی کاری کۆمپانیاکانی (هاوردەکردن و گواستنەوە و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل) و پێشانگاکان دەردەکات و لەبارەی مۆڵەتی کارکردن بە پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلیش چەند مەرجێک دیاریکراون.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ ئەو کۆمپانیایەی ئۆتۆمبێل هاوردە دەکات، دەبێ لە ماوەی 90 رۆژدا ئۆتۆمبێلەکە لەسەر ناوی کۆمپانیاکە تۆمار بکات، ئەگینا رۆژانە بڕی 70 هەزار دینار سزای دەچێتە سەر.
لە رێنماییەکەی وەزارەتی ناوخۆدا چەندین مەرج بۆ نووسینگهی کۆمپانیا یاخود پێشانگەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دیاریکراوە، کە پێویستە رووبەری پێشانگە لە (500م2) کەمتر نەبێت، کە (100م2) بۆ نووسینگهی کۆمپانیا و (400م2)یش بۆ نمایشی ئۆتۆمبێل تەرخان بکرێت.
لەبارەی مۆڵەتی کارکردن بە پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلیش چەند مەرجێک دیاریکراون، لەوانە:
1- پێشکێشکردنی داواکارییەک بە وەزارەتی ناوخۆ/بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دیوان/ بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان و مۆڵەت پێدان لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی تایبەتمەند.
2- پێشکێشکردنی بەڵگەنامەکانی خاوەن پێشانگا.
3- پێشکێشکردنی پاکانەی باج.
4- پێشکێشکردنی بەڵگەنامەی بەتاوان نەبوون (عدم محکومیە ) کە دەبێت بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی کۆمپانیا هیچ تاوان یان کەتنێکی ئابڕووبەرانەی نەکردبێت بە پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەی تاوان.
هەر لە رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆدا باس لە گرێبەستی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەکات و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە:
1- گرێبەستێکی ستانداردی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ رێکدەخرێت بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی.
2- پێویستە گشت کۆمپانیا و پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە کاتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل گرێبەستی بڕگەی (١)ی سەرەوە بەکاربهێنێت بۆ ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی یان تۆمارکراو.
3- هیچ گرێبەستێکی دیکە جگە لەوەی لە بڕگە (١)ی سەرەوە ئاماژەی پێدراوە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ کاری پێ ناکرێت لە کاتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بۆ یەکەمجار یان فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی تۆمارکراو.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17