خامنەئی و زەریف دواهەڵوێستی ئێران لەبارەی رێککەوتنە ناوەکیەکە ئاشکرادەکەن

عەلی خامنەئی
SNN
خامنەئی جەخت لەوەدەکاتەوە لابردنی سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئێران تاکە مەرجی پابەندبوونەوەیانە بە مەرجەکانی رێککەوتنی ناوەکی و وەزیری دەرەوەی ئێرانیش هۆشداری دەدات.
رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران دواهەڵوێستی خۆی لەبارەی پابەندبوونەوەی تاران بە رێککەوتنی ناوەکی خستەڕوو، وتی: “بەتەنیا لەدوای لابردنی سزاکانی ئەمریکا دەگەڕێینەوە بۆ رێکەوتن”.
خامنەئی لە میانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی ئێران رایگەیاند: “ئێران تەواوی ئەرکەکانی لە رێککەوتنەکەی جێبەجێکردبوو، جیاواز لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا، ئێستاش ئەگەر ئەو وڵاتانە بیانەوێت تاران پابەندببێتەوە بە مەرجەکانەوە دەبێت تەواوی سزاکانی سەری لاببرێت”.
وتیشی: “ئەمە دوایین بڕیار و هەڵوێستی بەرپرسانی ئێرانە و لەسەری کۆکین”.
لەلایەکی دیکەوە، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە ئەگەر تا 21ی شوبات سزاکانی ئەمریکا لانەبرێت ئێران پابەندبوونی کەمتر دەکاتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
ئێران تۆمەتەکانی نەتەنياهو رەتدەکاتەوە
2021-03-01 -
لە 16مانگ تووشی 8 پێکان بووە
2020-11-29
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17