
SNN
وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند ئەمڕۆ وەفدێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ مستەفا کازمی کۆبووەتەوە.
بەختیار شاوەیس، وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی راگەیاند: لەکۆبونەوەکەدا جارێکی تر فراکسیۆنی یەکێتی جەختی لەچارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستور کردەوە، بەتایبەتی کێشەی پشکی هەرێم و موچەی فەرمانبەران.
وتیشی: تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ خستنەروی کێشەکانی کەرکوک و خانەقین و ناوچەکانی دیکەی ناکۆکی لەسەر، و دۆزینەوەی چارەسەری دەستوری و یاسایی.
لەم بەشەی کۆبونەوەکەدا نوێنەرانی فراکسیۆنی یەکێتی بەوردی ئاماژەیاندا بەکێشەکان و چارەسەری هەنوکەیی و واقعی، بەشێوەیەک کە لەگەڵ هەستیاری و تایبەتمەندی ئەو ناوچانە بگونجێت
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17