پێشمه‌رگه‌ و داعش رووبه‌ڕووى یه‌كترى بوونه‌وه‌ و شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌

0
2106
دوو پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕى داعش | فۆتۆ: Rebin Khurshid

SNN ـ سیروان حه‌سه‌ن
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ ناحیه‌ى كۆكسى سه‌ر به‌ قه‌زاى كفرى كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان كه‌لار بۆ جه‌له‌ولا چه‌كدارانى داعش نزیكبوونه‌وه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش و له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێكراوه‌،  به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ى له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌ هێزێكى زۆر له‌ ئاسایش بازگه‌یان داناوه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN) كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لیواى پێنجى شاره‌زوور ده‌ستى كه‌وتوون، “كاتژمێر 12:45 خوله‌كى ئه‌مشه‌و له‌ ناوچه‌ى كوڵه‌جۆى ناوه‌ندى ناحیه‌ى كۆكس له‌ گه‌رمیان له‌ڕێگه‌ى كامێراى تایبه‌تى هێزه‌ كوردستانیه‌كانى ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ چه‌كدارانى داعش بینراون نزیكبوونه‌ته‌وه‌ له‌ هێزه‌كان، دواتر له‌ لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ و ئاسایشه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێكراوه‌ و ئه‌وانیش ته‌قه‌یان كردووه‌ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌ و حاڵى حازر پێشمه‌رگه‌ َو ئاسایش له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دان رێگه‌ى هه‌ڵاتنیان لێ بگرن”.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “له‌ڕیزى هێزه‌ كوردستانییه‌كان هیچ زیانێك نییه‌ و له‌به‌ر به‌رده‌وامى شه‌ڕه‌كه‌ش كه‌ چه‌كداره‌كانى داعش له‌نێو چه‌مێكى ته‌نیشت رووبارى سیروان-ن زیانه‌كانیان نادیارن”.

هه‌ر ئه‌مشه‌و له‌ سنوورى ناحیه‌ى جه‌باره‌ له‌ لایه‌ن ده‌ستێكى نادیاره‌وه‌ كه‌ گومان ده‌كرێت داعش بن ئاگر له‌ به‌رهه‌مى دانه‌وێڵه‌ى گه‌نم و جۆى جوتیاران كه‌وته‌وه‌ زیانێكى زۆر هه‌بووه‌، هاوكات له‌ سنوورى گه‌رمیان هێزه‌كانى ئاسایش له‌ چه‌ند شوێنێك بازگه‌یان داناوه‌.

بەشی بکە لە
تاگەکانداعش
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this