لە تورکیا بازرگانێکی قەتەری دەڕفێنرێت و هەڕەشەی سێکسیی لێدەکرێت

بازرگانە قەتەرییەکە
SNN
پاشئەوەی پیاوێکی بازرگانی قەتەری لەلایەن باندێکەوە دەڕفێنرێت، دوای ئازاد بوونی دەڵێت: “سووکایەتیی زۆرم پێکراوە و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی فیلمی سێکسیشم لێکراوە”.
ئەو پیاوە بازرگانە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەڵێت: “ئەندامانی باندە رفێنەرەکە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی فیلمی سێکسییان لێکردم بەوەی گەر پارەیەکی زۆر نەدەم بڵاویدەکەنەوە”.
دەشڵێت: “گرووپە رفێنەرەکە داوای پارەیەکی زۆریان کرد لێم لە بەرامبەر بڵاونەکردنەوەی فیلمەکەدا و بەوەش ترساندیانم کە جەستەم پارچە پارچە دەکەن و فڕێی دەدەنە رووبارەوە”.
هەفتەی رابردوو پۆلیسی تورکیا بزنسمانێکی قەتەریی و هاوڕێیەکیان لەدەست گرووپێکی مافیایی رزگار کرد کە پێکهاتبوون لە 9 ئەندام لە ناوچەی ئەسکەندەروونە لە پارێزگای هاتای و داوای پارەیەکیان کردبوو کە بڕەکەی 400 هەزار دۆلار بووە، کە خانەوادەی ئەو پیاوە قەتەرییە نیوەی پارەکەشیان حەواڵە کردبوو”.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە قەتەر و هەندێک وڵاتی دیکە، کەمپەینی (تورکیا ئەمین نییە) راگەیەنراوە و داوا دەکرێت بە هیچ شێوەیەک گەشت بۆ ئەو وڵاتە نەکرێت.
هەواڵی زیاتر
-
پڕۆژەی لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی ئامادەکرا
2020-07-02 -
فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی سیدەکانیان کرد
2020-08-30
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17