پەرلەمانتارێکی سەدر: بەبێ کورد پرۆژەیاسای بودجە تێناپەڕێنین

0
249

SNN

پەرلەمانتارێکی رەوتی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: “بە بێ رێککەوتن لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان ناکرێت پرۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمان تێبپەڕێت”.

ریاز مەسعودی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاندووە “هێزە سیاسییەکان بە بێ رێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەر بودجەی 2021

پرۆژەکە تێناپەڕێنن، بگرە ئەو بژاردەیە هەرگیز روو نادات”.

وتیشی: “پەنا نەبردن بۆ ئەم بژاردەیە تەنیا هۆکارەکەی بودجە و پارە نییە، بەڵکو پەیوەندییە سیاسییەکان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و پەیوەندی سیاسیی هەرێمی کوردستانیش بە دەورووبەری خۆی، هۆکارن کە نابێت بودجە بەبێ کورد تێپەڕێت”.

رۆژی 09-01-2021، فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بە سەرۆکایەتیی هەیسەم جبووری، سەرۆکی لیژنەکە کۆبووەوە، بۆ تاوتوێکردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی ساڵی 2021.

پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ـی عێراقدا 13 ترلیۆن و 904 ملیار و 12 ملیۆن و 452 هەزار دینار دەبێت، کە بەپێی ژمارەی دانیشتووانی دیاری دەکرێت.

لە رەشنووسی بودجەی ساڵی 2021ی عێراقدا، پشکی هەرێمی کوردستان رێژەی 12،67٪ی بودجە پێکدێنێت، بەڵام دەبێت رۆژانە داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی دەروازە سنوورییەکان رادەستی بەغدا بکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this