
بەندکراو
SNN
وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند “یەکێک لە بەندکراوانى بەڕێوبەرایەتى گرتن و گواستنەوەى سلێمانى بەیانى ئەمڕۆ دووشەممە لە نێو گەرماوی گرتووخانەکەدا خۆى هەڵواسیوە و کۆتایى بە ژیانى خۆى هێناوە:.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى بە SNNى راگەیاند”کاتژمێر 8ى بەرەبەیانى ئەمڕۆ بەندکراوێک لە نێو بەڕێوبەرایەتى گرتن و گواستنەوەدا کۆتایى بە ژیانى خۆى هێنا، ئەو بەندکراوە رۆیشتووەتە نێو گەرماوی بەندیخانەکە و لەوێدا لفکەى خۆشۆردنى خستووەتە ملى و خۆى خنکاندووە”.
وتیشى: “ئەو کەسە لە دایکبووى ساڵى 1953 یە و بەپێى ماددەى 405 زیندانی کراوە، کەسێکى بە فیشەک بریندار کردبوو لە رابردوودا و لەسەر میلاکى پۆلیسى دەربەندیخان بوو”.
ئاماژەى بەوەشکرد “هێشتا هۆکارى خۆ خنکانەکەى نازانین و لە ئێستاشدا تەرمەکەى رەوانەى پزیشکى دادى سلێمانى کراوە و پەڕاوى لێکۆڵینەوەش بۆ دۆسیەکەی کراوەتەوە”.
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
دەست بەسەر چوار تۆن دووگی هاوردەکراودا گیرا
2020-05-14
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17