نوێنەری رێکخراوەکانى ئەنفال و جینۆساید داوا دەکەن جیاوازى نەکرێت لەهێنانەوەى روفاتەکاندا

0
297

SNN

ژمارەیەک لە رێکخراوەکانى بوارى ئەنفال و زیندانى سیاسى و کیمیاباران یاداشتێکیان ئاراستەى نووسینگەى سلێمانى پەرلەمانى عێراق کرد و داوایانکرد هەرچى زووە روفاتەکانیان بۆ بگەڕێننەوە و جیاوازى لەنێوان روفاتى ئێزدییان و ئەنفالکراواندا نەکرێت.

ماردین مەحمود نوێنەری رێکخراوى منداڵە ونبووەکانى هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “داوا لە حکومەتى عێراق دەکەین پەلە بکات لە گەڕاندنەوەى رووفاتى ئازیزانمان کە ماوەیەکى زۆرە زیاتر لە 170 روفاتى ئەنفالکراو لە بیابانەکانى خوارووى عێراق دۆزراونەتەوە، بەڵام هەرجارە و بە بیانوویەک هێنانەوەیان بۆ نیشتیمان دوا دەخەن”.

ئەو رێکخراوانە هاوکات داواکاربوون کە لە رێگاى حکومەتى عیراقەوە داوا لە حکومەتى ئێران بکرێت بۆ دۆزینەوەی منداڵە ونبووەکانى هەڵەبجە.

ماردین مەحمود وتیشى: “ئێمە دەخوازین مووچەی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانى سیاسى بخرێـتە سەر حکومەتى ناوەند و مووچەکانمان هاوتا بکرێت”.

نوێنەری ئەو رێکخراوانە ئاماژەیان بەوەشکرد “جیاوازییەکى زۆر دەکرێت لەنێوان شەهیداندا، بەڵگەش بۆ ئەوە لەم رۆژانەدا تەرمى قوربانیانى ئێزدى گەڕێنرایەوە بۆ شەنگال، بەڵام رووفاتى کەسوکارەکانمان هێشتا لە بیابانەکاندان و چەندین ساڵە نەتوانراوە بگەڕێنرێنەوە بۆ زێدى خۆیان”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this