سلێمانی… دوو کرێکار لە کاتى کارکردندا گیانیانلەدەستدا

0
242

SNN

بەڕێوەبەرى سەنتەرى فریاکەوتنى خێرا لە تەندروستى سلێمانى رایگەیاند “نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە  دوو کرێکار لەکاتى کارکردن لە یەکێک لە هۆتێلەکانى شارى سلێمانى بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانیانلەدەستدا”.

سامان نادر، بەڕێوەبەرى سەنتەرى فریاکەوتنى خێرا لە تەندروستى سلێمانى بەSNNی رایگەیاند “ئەو دوو کرێکارە لە ژێر زەمینى یەکێک لە هۆتێلەکان کاریان کردووە بەهۆى ئەوەى ئەرزەکە تەڕ بووە، تەزووى کارەبا لێیانى داوە و مردوون”.

وتیشى: “ئەو دوو کرێکارە کارمەندى هۆتێلەکەن و تەمەنیان لە نێوان 24 بۆ 31 ساڵیدایە”.

ئاماژەى بەوەشکرد “لە ئێستادا تیمەکانمان رۆشتوون بە دواى تەرمەکاندا و دەهێنرێن بۆ نەخۆشخانەى شار و رێکارە پزیشکییەکانیان بۆ ئەنجامدەدرێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this