راپۆرتێک لەسەر بەسەربازکردنی زۆرەملێ دەخرێتە بەردەم مستەفا کازمی

سوپای عێراق
SNN
لیژنەی ئەمنی و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد دەربارەی دووبارە هێناوەی یاسای بە سەربازکردنی زۆرەملێ لە عێراقدا و لە کاتی ئێستادا راپۆرتێکی ورد بە بەردەست کازمیدایە تا بڕیاری لەسەر بدات.
ناسر یونس هەرکی بڕیاردەری لیژنەی ئەمنی و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند: لە کۆبوونەوەکەماندا لەگەڵ مستەفا کازمی دواین پێشهاتوو گۆرانکارییەکانی نێو بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراقمان تاوتوێکرد، لەگەڵ پێویستی هێزە ئەمنییەکان و ئەو ئەرک و چالاکییانەی کە ئەنجامی دەدەن، بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا، هەرکی باسی لەوەشکرد کە مستەفاز کازمی لەکاتی ئێستادا راپۆرتێکی وردی لەبەردەستە کە باس لە دووبارە دانانەوە یاسای بە سەربازکردنی زۆرەملێ دەکات.
هەرکی ئەوەشی روونکردەوە، کە بە سەربازکردنی زۆرەملێ گرنگی خۆی هەیە بۆ عێراق و رێژەیەکی زۆر گەنجی بێکار کە لە دواتردا دەبنە بار بەسەر کۆمەڵگەو حکومەتەوە بە سەربازییەوە سەرقاڵ دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا رێژەی تاوان لە نێو گەنجانی عێراقدا کەمدەکاتەوە هەستی نەتەوایەتی لای گەنجان زیاد دەکات.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17