خشتەی سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق ئاشکرا دەکرێت

0
198

SNN

رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی خشتە و کاتی سەردانی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق ئاشکرا دەکات و تەواوی ئەو وادەو شوێنانەش دیاری دەکات کە پاپا بەنیازە لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق بۆی بڕوات کە بریتین لەمانەی خوارەوە.

1- رۆژی 5ی ئازار کە دەکاتە هەینی دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.

2- چاوی بە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەوێت.

3- هەمان ڕۆژ چاوی بە سەرۆککۆمار و پارێزگاکان و لایەنە دیپلۆماسییەکان دەکەوێت.

4- پاشان دەچێتە کڵێسای “خانمی رزگارکەر”ی کاسیۆلیکی لە بەغدا.

5- رۆژی شەممە دەچێتە پارێزگای نەجەف بۆئەوەی چاوی بە سستانی بکەوێت، پاشان دەچێتە شاری (ئور)ی مێژووی.

6- ئێوارەی شەممە جەژنی کرستییانەکان لە کێڵسای ماریوسف دەگێرێت لە بەغدا.

7- رۆژی یەکشەممە دەچێتە پارێزگای هەولێر.

8- هەمان رۆژ دەچێتە موسڵ بۆ خوێندنی نوێژی ئاسودەی لەسەر قوربانیانی موسڵ .

9- پاشان دەچێتە کڵێسەی “پاکیزە” لە قەرەقوش.

10- لە ئێوارەی یەکشەممەدا دەگەرێتەوە بۆ هەولێر و لە یاریگای فرانسۆ هەریری چاوی بە قەشەکانی هەولێر دەکەوێت و ئاهەنگی کریستیانەکان دەگێڕێن.

11- رۆژی دووشەممە دەگەرێتەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداو لەوێ مەراسیمی ماڵئاوای بۆ رێکدەخرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this