مستەفا کازمی “بەردەوام دەبین لە دەرکردنی بڕیارە قورس و ئەستەمەکان”

0
169

SNN

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند: بەردەوام دەبین لە دەرکردنی بڕیاری قورس و ئەستەم لە بەرژەوەندی عێراق.

مەکتەبی ڕاگەیاندی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیاند: مستەفا کازمی سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گەشەپێدانی مرۆیی عێراق بۆ ساڵی 2021 کرد، ئەنجوومەنی گەشەپێدانی مرۆی بە سەرۆکایەتی کازمی گفتووگۆیان لەسەر چەند بوارێکی گرنگ کرد، چەند بڕیارێکی گرنگیاش لەوبارەیەوەدا.

لە کۆبوونەوەکەدا کازمی وتی” پێویستە گرنگی بە توانای مرۆیی بدرێت، کە هۆکارێکی گرنگە بۆ ئابووری بەهێز لە داهاتوودا بتوانێت رووبەڕووبوونەوەی تەواوی ئەو ئاستەنگانە ببێت کە دووچارمان دەبنەوە، هەروەها ڕۆڵی دەوڵەت لێرەدا ئەوەیە کە بتوانێت ژێرخانێکی مرۆی و ماددی فەراهەمبکات، رێگەشبدات بە گەشەسەندی کەرتی تایبەت”.

کازمی لە کۆبوونەوەکەدا ئەوەشی روونکردەوە، بە هیچ جۆرێك بە گەشەسەندن و پێشکەوتنێک ناگەین گەر دژایەتی گەندەڵی نەکەین، سەرەڕای ئاستەنگیە سیاسییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا حکومەت بەردەوام دەبێت لە دانی بڕیارە قورسەکان، ئەو بەرپرسیارێتییە مێژوویەی کە کەوتۆتە سەر شانمان دەبێت بە چەند هەنگاوێک دەستپێبکەین بۆ بەرژەوەندی و ستراتیژی باشتری گەلەکەمان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this