كۆمپانیاى قه‌ته‌ر ئێروه‌یس 20%ى كارمه‌نده‌كانى ده‌نێرێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌

0
290
گروپێك له‌ كارمه‌ندانى كۆمپانیاى قه‌ته‌ر ئێروه‌یس | فۆتۆ: Southern Times

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئاژانسى هه‌واڵى بى بى سى بڵاویكرده‌وه‌، كۆمپانیاى قه‌ته‌ر ئێروه‌یس بڕیاریداوه‌ 20% هێزى كارى خۆى وازلێبێنێت و بینێرێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ به‌هۆى كاریگه‌رییه‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا.

به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ جیهاندا له‌ ئێستادا كۆمپانیاكانى بوارى فڕۆكه‌وانى و هێڵه‌ ئاسمانیه‌كان زۆرترین زیانیان پێگه‌یشتووه‌، به‌شێكى زۆریان نزیكبوونه‌ته‌وه‌ له‌ كه‌نارى مایه‌پووچبوون، چونكه‌ زۆرینه‌ى گه‌شته‌ ئاسمانیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وه‌ستاون كه‌ هێڵى ئاسمانى قه‌ته‌رى یه‌كێكه‌ له‌وانه‌.

ئه‌م بڕیاره‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمپانیاى قه‌ته‌ر ئێروه‌یس له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ رایگه‌یاند: “100 هه‌زار بلیت (تكت)ى خۆڕایی ده‌به‌خشێته‌ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى كه‌رتى ته‌ندروستى كه‌ له‌ هێڵى پێشه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا شه‌ڕده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ پڕ ئازایه‌تیانه‌ى كه‌ ده‌یكه‌ن بۆ مرۆڤایه‌تى”.

قه‌ته‌ر ئێروه‌یس یه‌كێكه‌ له‌ هێڵه‌ ئاسمانیه‌ گه‌وره‌كان خاوه‌نى 45 هه‌زار و 633 كارمه‌نده‌.

بەشی بکە لە
تاگەکانئابوورى
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this